به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “ڕ‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ی بۆ یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ دیاری كردووه.
“ڕفیق سه‌لیمی” چالاكی كرێكارێ شاری سنه ڕۆژی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی سنه كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ بۆ دادگای سنه بانگهێشت و له‌لایه‌ن قازی “نه‌قی زاده” به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” و “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كرا به‌ڵام ئه‌و چالاكه كرێكارییه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كرده‌وه.