کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دیاری كردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، به‌رهه‌می هاوسه‌نگیی هێزه‌ چینایه‌تیه‌كانه‌

unnamed 1

unnamed 1

لهگهڵ ئهوهیكهلهكۆتایی ساڵی ١٣٩٨ نزیك دهبینهوه، وهكوو ڕهواڵی ههموو حهفتهكانی كۆتایی ساڵ، وتووێژی فهرمایشی لهنێوان ناوهندهدژهكرێكاریهكانی حكوومهتی ئیسلامی بۆ دیاری كردنی لانیكهم حهقدهستی كرێكاران لهساڵی ١٣٩٩ دهستی پێكردووه‌. ئهووتووێژانه‌” زیاتر لهشۆرای عالیی كار و لهنێوان نوێنهرانی دهوڵهت، نوێنهرانی خاوهنكاران و نوێنهرانی ڕێكخراوهدژهكرێكاریهكان و ناوهندهكانی ژێر شاخهی ئهوان بهڕێوهدهچێت. لهگهڵ دهسپێكی ئهو قسهو باسانه، ههواڵنێریی حكوومهتییئیلنالهڕێكهوتی ١٥ ڕێبهندان، لهیهكێك لهڕاپۆرتهكانی دا

، بهو پرسیارهدهستی پێكرد كه‌ “”بهسهبهدی بژێویی نزیك به٨ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهنی وتهوهڕۆمی چاوهڕوانكراوی نێوان ٤٠ تا ٥٠ لهسهد، لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران دهبێ چهندهبێت؟!””. ئهو ڕاپۆرتهلهدرێژهدا جهختی كردووهتهوهكه‌ ” لهدهیهكانی ڕابردوودا بهپێی ڕهواڵێكی عورفی و  نهزۆر قانوونی، بهلهبهرچاو نهگرتنی پێوهری بژێوی بنهماڵهو ڕێژهی تهوهڕومی واقعی، حهقدهستهكان تهنیا بهپێی  شتێك كهپێی دهوترێتهوهڕۆمی ڕهسمیدیاری كراون‌”.

قسهو باس لهسهر لانیكهمی حهقدستی ساڵی داهاتوو لهحاڵێكدا دهستی پێكردووهكهبانكی جیهانی لهنوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا پێش بینیی كردووهكهلهساڵی زایینی بهرهوڕوودا، بۆ دووههمین ساڵی بهردهوام ئێران ڕكوودی بهسهردا دێت و گهشهی ئابووری ئهو وڵاتهدهگاتهمهنفیی ٨ و ٧ دههۆمی لهسهد. كارناسانی ئابووری لهئێرانیش لهسهر حهتمی بوونی ڕێژهی تهوهڕۆمی سهرتر له١٠٠ لهسهد لهبهشی شوێنی نیشتهجێ بوون، تهوهڕومی زیاتر له٥٠ لهسهد لهبهشی خواردهمهنیهكان و تهوهڕۆمی ٣٠ لهسهدیش لهبهشی هاتووچۆدا پێداگری دهكهن. بهڵام سهرهڕای ئهو ڕاپۆرت و لێكدانهوانهكهئاستی هێڵی ههژاری و سهبهدی لانیكهمی كاڵای پێویستی بنهماڵهیهكی ٣ كهس و نیوی، ٦ تا ٨ ملیۆن تمهن بهرئاورد دهكهن، سازمانی بهرنامهو بوودجهی دهوڵهتی ڕووحانی قسهی ئاخری لهئهوهڵهوهكردووهو پێشتر ڕایگهیاندووهكهبهلانی زۆرهوهحهقدهستهپایهكان ١٥ لهسهد زیاد دهكرێن. ڕاگهیاندنی ١٥ لهسهدیی حهقدهستهپایهكان لهلایهن سازمانی بهرنامهو بوودجهی دهوڵهتهوهلهحاڵێكدایه  كهئهگهر لانیكهمی حهقدهستی یهك ملیۆن و ٥٠٠ و ١٧ ههزار تمهنی ئێستا، پێنج بهرابهر  واته٥٠٠ لهسهد زیاد بكرێ، دیسانیش بۆشایی نێوان لانیكهمی حهقدهستهكان لهگهڵ هێڵی ههژاری و ههزینهی سهبهدی بژیوی بنهماڵهیهكی كرێكاری پڕ ناكاتهوه‌. ڕێكخراو و ناوهندهسهربهخۆ كرێكاریهكان بهلهبهرچاوگرتنی سهبهدی بژێویی بنهماڵهیهكی كرێكاری و هێڵی ههژاری وبهپێی ستانداردهمۆدێرن و جێكهوتووهكان، ٩ ملیۆن تمهنیان وهك حهقدهستی مانگانهبۆ ساڵی ٩٩ دیاری كردووهو عهزمی خۆیان بۆ پهیگیر كردنی ئهو موتالبهیهڕاگهیاندووه‌.

بهڵام لهڕاستی دا پرسیار ئهوهیه، لهكێشمهكێشی نێوان دهوڵهتی ڕووحانی و سهرمایهدارانێك كهتهماعكارانهبهنیازن حهقدهستی كرێكاران كهبهشێكلهبهرههمی كاریانهبۆ چهند قات ژێر هێڵی ههژاری تۆخ بێننهخوارێ و  كرێكارانیش كهپێیان بهماشێن و ئامرازی بهرههمێنانی سهرمایهدارهوهزنجیر كراوهو بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنهماڵهكانیان خهبات دهكهن، ئاستی حهقدستهكان چۆن دیاری دهكرێت؟ ئاستی حهقدهستهكان بهباروودۆخی خهبات و هاوسهنگیی هێزی نێوان كرێكاران و سهرمایهداران پهیوهندی ههیه‌‌. كاڵای كرێكار هێزی كارهكهیهتی، ئهو كاڵایهشی بهردهوام دهفرۆشێ. ئهوهیكههێزی كاری كرێكار لهبهرامبهر چ حهقدهستێكدا دهكڕدرێ، دیسان دوو هۆكاری دیكهدیاریی دهكات. یهكهم ئهوهیكهباروودۆخی بازار چۆنه، ئایا لهڕهونهق دایهیان لهڕكوود؟ ئایا هێزی كار زۆر پێویستهیان كهم؟ بهڵام هۆكاری دووههمی دیاری كردنی ئاستی حهقدهستهكان كهسهرهكیتره، ڕادهی یهكگرتوویی و هاوپشتی و توانای ڕاوهستان و خهباتی كرێكارانه‌. ئهوهیكهئایا كرێكاران ئهوهندهیهكگرتوون كهلهبهرامبهر ههوڵی سهرمایهداران و دهوڵهتی پشتیوانییاندا كهبهردهوام دهیانههوێ حهقدهستهكان كهمتر كهنهوه، خۆڕاگر بن یان نا، تهوهری سهرهكیی ئهو باسهیه‌. ئهگهر ههموو شتێك بهشێوهیهكی نۆڕماڵ بڕواتهپێش واتهههم هێزی كار زۆر پێویست بێت و ههم كرێكاران یهكگرتوو بن و توانای خۆڕاگرییان بێت، ئهوكات كرێكاران شانسی ئهوهیان دهبێت كهحهقدهستێك وهرگرن كهئیمكانی ئهوهیان پێبدا، لهچوارچێوهی كۆمهڵگای سهرمایهداری و ژیانی ئاسایی و ناسراوی كرێكاریدا، هێزی كاری خۆیان قهرهبوو كهنهوهو لهچوارچێوهی بنهماڵهكانیاندا، كرێكارانی داهاتوو پهروهردهبكهن. تهنانهت ئهگهر ئهو حاڵهتهش بێتهبهرهوه، حهقدهستی كرێكار بهپێی ئهرزشی هێزی كارهكهی دیاری دهكرێت واتهبهرابهرهلهگهڵ ئهو پێداویستیانهی ژیان كهكرێكاران بۆ كار كردن و مانهوهی نهسڵهكهیان پێویستیانه‌.

بهڵام ئهو دوو هۆكارهی كهئیمكانی ئهوهدهخوڵقێنێ كهكرێكار حهقدهستی بهرابهر لهگهڵ ئهرزشی هێزی كارهكهی وهرگرێ، لهدونیای واقعیدا و بهكردهوهبهرزی و نزمی بهسهر دادێت و زۆر جاریش بهزهرهری كرێكارانه‌. ههڵبهت ئهوهش ماهیهت و جهوههری سهرمایهداریهكهلهگهڵ ههر دهورهیهكی ڕهونهق گرتنی، دهورهیهكی قهیران و ڕكوودی بهسهر دادێت و بهپهرهسهندنی بێكاری، كێبهركێی نێوان كرێكاران توندتر دهكاتهوهو هێزی خۆڕاگری لهناو كرێكاراندا لاواز دهكات و ئاستی حهقدهستهكان زیاتر دێنێته‌‌ خوار. لهباروودۆخی قهیراناوی و ههرج و مهرجی نیزامی سهرمایهداری ئێراندا، ئهوهیكهكرێكاران بتوانن تهنانهت بهقهد ئهرزشی هێزی كارهكهیان حهقدهست وهرگرن و پێداویسیهكانی ژیانێكی ئینسانیان بۆ دابین بكرێ، پێویستی بهخهباتێكی بهرینه‌. لهو شهڕهچینایهتیهدا، كرێكاران بهو ئهندازهیهی كههێزی چینایهتیی خۆیان یهكگرتوو و ڕێكخراو دێننهمهیدان، دهتوانن بهرهنگاری چینی سهرمایهدار و دهوڵهتی پشتیوانیان ببنهوهو حهقدهستێكی گونجاو لهگهڵ ژیانێكی ئینسانی بهسهر سهرمایهدار دا بسهپێنن. ئهوهیكهئاستی حهقدهستی كرێكاران دهبێ چهندهبێت و ئایا كرێكاران بهڕاستی بهقهد ئهرزشی هێزی كارهكهیان و دابین كردنی ژیانێكی شیاوی ئینسان حهقدهست وهردهگرن، بهكردهوه، بههێزی چینی كرێكار و توانای خهباتی ئهو چینهلهگهڵ دهوڵهتی سهرمایهداران پهیوهندی ههیه‌.

بهڵام ئهوهیكهلهو دهورهیهدا، ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری پێویستهلهبهرچاوی بگرن، ئهو ڕاستیهیهكهپاش ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی مانگی خهزهڵوهر، ڕهوتی باروودۆخهكهبهرهو ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانهوهرسووڕاوه‌. ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر دوو ساڵ پاش ئاخێزی مانگی بهفرانبار  و مانگرتن و ڕووداوهكانی ئهو دهورانه، بهڕوونی نیشانی دا كهڕووحیاتی كرێكارانیش گۆڕانكاری بهسهر داهاتووهو بهرهبهرهبهرهو هێرش بردن ههنگاو ههڵدێنێتهوه‌. لهو دهورهیهدا زۆر حهیاتیهكهجهماوهری كرێكار لهجهرهیانی كێشمهكێشهچینایهتیهكاندا لهگهڵ ئهو ناوهرۆكهڕابێن كهڕێگای دهرباز بوون له ههموو ههژاری و نههامهتیهكان نهكلهچوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵ، بهڵكوو لهمهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كهدژبهنهزمی دژهمرۆیی زاڵ دێتهمهیدان.