کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دیاریكردنی ١٨٣ تووشبووی نه‌خۆشی هێپاتیت له‌ پارێزگای كوردستان

دیاریكردنی ١٨٣ تووشبووی نه‌خۆشی هێپاتیت له‌ پارێزگای كوردستان 3

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان ڕایگه‌یاند: ١٨٣ تووشبووی نه‌خۆشی هێپاتیت له‌و پارێزگایه‌ شناسایی كراون.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له‌كۆی گشتی ئه‌و ١٨٣ كه‌سه‌، ٨٩ كه‌سیان به‌ هپێاتیتی جۆری (بی) و ٩٤ كه‌س به‌ هێپاتیتی جۆری (سی) تووش بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێوه‌ندی جنسی نه‌پارێزراو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشییه‌، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سوره‌نگ و ده‌رزی پیس، لێدانی ڕیش به‌ تێغی هه‌ڵگری باكتری، ته‌زریقی خوێنی پیس، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ دایكی دووگیانه‌وه‌ بۆ كورپه‌كه‌ی و ئامێری هه‌ڵگری باكتریای هێپاتیت له‌ مه‌ته‌بی ددانپزیشكی. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی مه‌سره‌فی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌یدز و هێپاتیت زیادی كردووه‌ و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ پلانێكی بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵگا نییه‌.