ڕۆژی پێنجشه‌ممه، دادگای به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی چالاكوانانی تێكۆشه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراو له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مێهدی ڕاسخی” له لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌یانی ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژ، “سارا جه‌هانی”، “هوومه‌ن تاهری”، “یاسه‌مین حه‌شده‌ری”، “شیوا شاه‌سیاه”،”نگین ڕه‌زایی”، “واحده خۆش سیره‌ت”، “مه‌تین یه‌زدانی”، “ئازاده چاووشیان”، “زۆهره دادڕه‌س”، “زه‌هرا دادڕه‌س، “جلوه جه‌واهری” و “فرووغ سه‌میع نیا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له پارێزگای گیلان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕفاندنی به‌ربڵاوی ئه‌و چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نیانه له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له شاره‌كانی ڕه‌شت، ئه‌نزه‌لی، لاهیجان و فوومه‌ن ڕوویدا و پاش دوو مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.