به‌پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان به بڕی شه‌ش ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیاریكرا و ئاستی به‌خشینی باجی مووچه‌خۆران ٤.٨ ملیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان كراوه.
به‌وته‌ی ده‌وڵه‌ت، ئاستی حه‌قده‌ستی چین و توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا له ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی تا ٢٠٪ زیادی كردووه و نابێت هیچ كه‌س كه‌متر له ٧ ملیۆن تمه‌ن داهاتی بێت. هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراون، مووچه‌خۆرانی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی كیشوه‌ری و له‌شكه‌ری و سندووقه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌نه‌واتیان نابێت كه‌متر له شه‌ش ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان بكرێت.