سه‌ره‌نجام بابه‌تی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئێران به‌رله به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوه‌ندی بڕیاردانی سه‌ره‌كیی سپای پاسداران‌دا یه‌كلابۆوه و دیمه‌نی شانۆ به وته‌كانی خامنه‌یی ڕازاوه. به‌یتی ڕێبه‌ری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سپای پاسداران ئه‌مجاره‌یان ته‌عاروفیان نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیان، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیش وه‌لاناوه و به‌نیازن شانۆیه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رن كه مۆره دڵخوازه‌كانیان به بێ ژانه‌سه‌ر له سندووقه‌كان دهركێشنه ده‌رێ و له‌وانه‌یه كه‌سیش وه‌دووی “ده‌نگی من كوا؟” نه‌كه‌وێت. ئه‌م جاره‌یان به ڕاشكاوی و هه‌ڵبه‌ت به بێ شه‌رمیی ته‌واوه‌وه ده‌ڵێن كه “مه‌شرووعییه‌تی نیزام” سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌نگی خه‌ڵك نییه و ئاستی به‌شداری كردنی خه‌ڵك گرینگ نییه. چۆنیه‌تیی گرتنه‌به‌ری وه‌ها بۆچوونێك پێویسته ئه‌ساسه‌ن له ڕوو وه‌رگێڕانی به‌رینی خه‌ڵك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ببینین. له ڕاستیدا له‌پاش ئاخێزهكانی ٩٦ و ٩٨ه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌وه گه‌یشتووه كه پێویسته له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی داهاتوودا یهكدهستتر بێت. به یه‌ك جه‌مسه‌ری كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ پاشه‌كشه كردن و شكست خواردن له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه ئاسانتر هه‌زم بكرێت و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له ناوه‌وه به‌هێزتر خۆنیشان بده‌ن و ناچار به پاشه‌كشه‌یان بكه‌ن. یه‌كده‌ست كردن له مه‌جلیسه‌وه ده‌ستی پێكرد و “هه‌نگاوی دووهه‌م”یش قه‌راره له ده‌وڵه‌ت دا بێت.
به‌ڵام هه‌تا ئێستا، ئه‌گه‌رچی كه‌سانێك كه بۆ به‌شداری كردن له‌م شانۆیه‌دا ناونووسی‌یان كردووه، هه‌ر هه‌موویان مۆره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بوون و له قه‌تڵ و جه‌نایه‌ت و گه‌نده‌ڵیدا شه‌ریك و هاوده‌ست بوون و هیچكات له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ته‌ئید نه‌كراون و ناشكرێن، به‌ڵام كار به جێگایه‌ك گه‌یشتووه كه ڕه‌تی سه‌ڵاحییه‌ته‌كانی شۆرای نیگه‌هبان ته‌نانه‌ت بۆ گرووپێك له كارگێڕانی هه‌ر ئه‌م نیزامه‌ش قه‌بووڵ نه‌كراو بووه. یه‌كێك له‌م كه‌سانه حه‌سه‌ن ڕووحانییه كه ڕۆژی ٥ی جۆزه‌ردان له دانیشتنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تدا وتبووی: “سه‌باره‌ت به بڕیاری شۆرای نیگه‌هبان به ناچار نامه‌م بۆ ڕێبه‌ری نووسی و ئه‌وه‌یكه له زه‌ینمدا بوو پێم گه‌یاند”. ڕووحانی به زمانێكی تێكه‌ڵ به هۆشدار “به‌شداریی كهمڕهنگی خه‌ڵكی، پانتایی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه” ناولێنا كه به پێچه‌وانه‌ی “مه‌سڵه‌حه‌ت و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌منییه‌تی وڵاته”. ڕووحانی هه‌روه‌ها وتی: “خه‌ڵك ساڵی ٥٧ هاتنه پای سندووق و ٩٨ و ٢ دههومی له‌سه‌د به نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌نگیان دا. ئه‌م ٩٨ له‌سه‌ده چی‌یان لێهات” و سه‌ره‌نجام ده‌پرسێ “بۆچی ئه‌م پشتیوانییه هه‌تا دێ كه‌متر ده‌بێته‌وه”؟ هه‌ڵبه‌ت وڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ خه‌ڵك ڕوونه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پتر له ٤٢ ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و له‌وانه كه‌سانێكی وه‌ك ڕووحانی ژیانی خه‌ڵكیان به بارمته گرتووه و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و بێ مافییان كردووه‌ته نۆرمێكی ئاسایی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك چیتر نایانهه‌وێ ملكه‌چی چاره‌نووسێك بن كه ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه به‌سه‌ریان دا سه‌پاندوون. خه‌ڵك بێگانه‌بوونی میراتی خومه‌ینیان له‌گه‌ڵ ژیان و مافه‌كانیان هه‌موو ڕۆژێ به قیمه‌تی ژان و ئازاری زیاتر، بۆ ڕوونتر ده‌بێته‌وه و به‌م هۆكاره واقعییه هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵك له‌م ده‌سه‌ڵاته زیاتر ڕوو وه‌رده‌گێڕنه‌وه. ئه‌وه‌یكه ڕووحانیی نیگه‌ران كردووه و له‌ژێرناوی به‌شداری كردنی یه‌كجار كه‌می خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی لێ ده‌كات، ڕێك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. ئه‌و نیگه‌رانی چاره‌نووسی گشت نیزامه هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌مجۆره‌ن. ته‌نیا بهشخوازیی زیاتر له تاڵان كردنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا ئه‌وانی له گیانی یه‌كتر به‌رداوه. بێگومان ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئیسلامی بتوانێ ئه‌م شانۆ بێ ڕه‌ونه‌قه تێپه‌ڕێنی به‌ڵام “نا” وتنی لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵك به‌و سێناریۆیه‌ی كه خۆی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن و بایكۆتی گشتیی ئه‌م گاڵته‌جاڕییه، ڕێگا بۆ “نا” وتنی گه‌وره‌تر به گشت ده‌سه‌ڵات خۆش بكات، ئه‌وه ڕێك ئه‌و “پانتاییه‌ی دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه” كه وه‌ك خۆره له‌گیانی فیداییان نیزامی ئیسلامی له‌وانه ڕووحانی به‌ربووه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژنامه‌ی “ئارمانی میللی”ی ژماره‌ی چوارشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان له‌ژێرناوی “به‌ڕاستی چ كه‌سێك براوه‌یه”، نووسێویهتی: “ئێستا ته‌كلیفی ڕه‌ئیسی له مه‌یدانی بێ ڕه‌قیبی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی ساڵی ١٤٠٠ چییه؟” له‌م كایه‌یه‌دا به‌ڕاستی كێ براوه‌یه؟ نیزام، خه‌ڵك، ڕه‌تی سه‌ڵاحییه‌ت كراوه‌كان یان كه‌سانێك كه سه‌ڵاحییه‌تیان ته‌ئید كراوه؟” ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه كه له باڵی ڕێفۆرمخوازان نزیكه نایهه‌وێ په‌یگیری وڵامی پرسیاره‌كه‌ی بێت، به‌ڵام به قووڵ بوونه‌وه له‌م پرسیاره به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێ كه دۆڕاوی سه‌ره‌كیی ئه‌م سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌یه كێیه؟ بێگومان دۆڕاوی سه‌ره‌كیی ئه‌م ماجه‌رایه خامنه‌یی و بهیتهكهیهتی. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له ڕاستیدا خامنه‌یی به‌م شانۆگه‌رییه به‌ره‌و خۆی ته‌قه‌ی كردووه. پێگه‌ی خامنه‌یی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕۆژ به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ناوی به‌ربژێره تهئیدكراوهكان و پشتیوانی به‌ته‌واو مانای ئه‌و له په‌سه‌ندكراوی شۆرای نیگه‌هبان هه‌ڵناسه‌نگێندرێ. خامنه‌یی به سڕینه‌وه‌ی به‌شێك له خودییه‌كانی نیزام، بۆشاییه‌كانی ناو نیزامی قووڵتر كرده‌وه و پێی وتن كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵیانێكی دورودرێژ خۆش خزمهتیتان كردبێت و شه‌ریكی جه‌نایه‌ته‌كانی منیش بن، له سه‌ری وه‌ختی خۆیدا ده‌تانكه‌مه قوربانی.
ئه‌مڕۆ به‌ده‌ر له ئاكامی له‌پێشدا دیاری ئه‌م شانۆیه، ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری، ئه‌وه‌ڵه‌ن تا ئه‌و جێگایه كه به ژیانی كرێكاران و خه‌ڵكی زهحمهتكێشهوه په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ئاشكرایه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له باروودۆخی ژیانیان دا ناخوڵقێنێت. ڕژیمی ئیسلامی به‌نیازه به یه‌كده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له مه‌جلیس و ده‌وڵت، باروودۆخی دژوارتر و بێمافیی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ. دووه‌مه‌ن، له به‌رامبه‌ر وه‌ها باروودۆخێكدا ڕیزی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خه‌ڵك هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌ژێر پێستی كۆمه‌ڵگادا حه‌ره‌كه‌تی خۆی ده‌ستپێكردووه. بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئاستی یه‌كجار به‌ریندا له سه‌رتاسه‌ری ئێران، له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ڕێزی ئه‌وانه‌ی وا خوازیاری ژیانێكی ئینسانین بۆ خۆیان و بۆ هه‌موان، یه‌كجار كاریگه‌ر ده‌بێت.