کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  دۆست و دوژمنەکانی شۆڕشی” ژینا” کێن؟

777329 209 1

سەفەری ڕەزا پەهلەوەی کوڕی شای پێشوی ئێران بۆ ئیسرایل و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرانی حیزبی ڕاستگەرای دەسەڵاتدار، لە وانە نەتانیاهو لەلایەن ڕاگەیەنەرەکانی سەربە ڕەوتی ئوپوزسیۆن، بی بی سی، دەنگی ئەمریکا و هیترەوە، هەڵڵایەکی تەبلیغاتی زۆری لێکەوتۆتەوە. ئەم سەفەرە لە عەینی حاڵدا لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچووە کە لەم ڕۆژانەدا خۆپیشاندانی ملیۆنی لەدژی ئەو لە ئیسڕایل لە ئارادایە.

ئەگەر کەسێک بپرسیت کە ئەم ئاغازادەیە بە نوێنەرایەتی کام بەش لە خەڵک و ئوپوزسیۆنەوە خەریکی چەنەلێدانی سیاسیە وڵامیان چییە؟ سەڵتەنەت تەڵەبەکان و ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانی ئێران بەشێکی بچوکن لە ئوپوزسیۆنی ئێرانی.

پڕۆژەی منوەکالەت ئەدەمسەرەڕای تەبلیغاتی بەرینی ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکان هیچ شتێکی بێجگە لە سەرشۆڕی بۆیان بە شوێنەوە نەبوو.

کۆمەڵی ٦ یان ٨ کەسیهەمبەستەگی…”یش کە بەکردەوە بە مردویی لە دایک بوو. چەند حەوتو تەبلیغاتی ڕەسانەیی، چەند وتووێژ و لە کۆتایشدا بە بێ ئەوەی کە بە ڕەسمی ڕایبگەیەنن خراوەتە پاڵ باقی پڕۆژە شکست خوارەدوەکانی تر. ئەم ئاغازادەیە کە گرنگ ترین هونەر و سەرمایەی سەربە بنەماڵەی سەڵتەنەتی ڕوخاوی ئێرانە، ناتوانێ نوێنەری خەڵکی ئێران بێت.

کۆبوونەوە و وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە گەندەڵ ترین و جەنایەتکار ترین ڕێبەرانی ئیسرایل چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵکی ئێران دەبێت؟ دەڵاڵە سیاسیەکان کارسازانی ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکان هەوڵ ئەدەن لە قەباحەت و شەرمەزاری ئەم سەفەرە کەم بکەنەوە و دەستیان کردوە بە داستان سازی سەبارەت بەدیدارەکانی ڕەزا پەهلەوی لە ئیسڕایل.

ئەگەر سەڵتەنەتی پەهلەوی خەڵکی ئێرانی بە دەستی کەم گرت و گرنگی پێنەدان، سوکایەتی و سەرکوتی کردن لە کۆتاییدا هەزینەی قورسی ئەم حەماقەتە سیاسی و حیساباتەی خۆی دا، مێهمانە خۆشەویستەکەی نەتانیاهویەکیش کە دەستی تا ئانیشکی سورە بە خوێنی خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین، ناتوانێ خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا بسەپێنێ.

ڕێگای ڕوخاندنی حکومەتی ئیسلامی و دەستەبەربوونی ئازادی لە ئێران لە ڕێگای کۆبوونەوە لەگەڵ نەتانیاهو و سیاسەتمەدارانی ڕاستی ئیفڕاتیەوە مسۆگەر نابێت. شۆڕشی خەڵکی ئێران لە ڕێگای هاوپشتی و لەگەڵ خەڵکی پێشکەوتو و ئازادیخواز، یەکێتیە کرێکاریەکان، ڕێکخراوە مەدەنی و پێشڕەوەکان لە ئاستی دنیادا بەهێز دەبێت نەک لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاستگەرایانی کۆنەپەرست لە گۆشە و کەناری دنیادا، وەک ئەوانەی کە لە ئیسڕائیل دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە.

گومانی تێدا نییە یارییە سیاسیەکان ئاکامێکی بێچگە لە شکست بۆ یاریکەرانی بە شوێنەوە نابێت. ژنان و پیاوانی تێکۆشەر لە کوردستان و بەلوچستان، لە ناوەندەکانی کرێکاری و زانکۆکان، لەو کۆڵان و شەقامانەی کە شکۆدارترین تێکۆشانی یەک سەدەی ڕابردوی خۆیانیان لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی تێدا پێکهێنا و ڕێبەری کرد، ئیجازە بە دەڵاڵانی سیاسی ڕاستی ئوپوزسیۆنی ڕژیم نادات، مەسیرە ئازادیخوازانە و ڕزگاریبەخش و ئینسانیەکەی بگۆڕن. خەڵک ئیزن نادەن دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی سیاسەت و کارەساتەکانی هەردوو نیزامی سەڵتەنەتی و ئیسلامی تێکرار بنەوە. ئەم شۆڕشە بە شوێن دامەزراندنی کۆمەڵگایەکەوەیە کە تێیدا خەبەرێک لە ستەم و سەرکوت، لە هەڵاواردن و نا یەکسانی نەبێت. خەبەرێک لە هەژاری و برسیەتی، لە نەخوێندەواری و بێبەشی، لە خەسارە ئازاردەرە کۆمەڵایەتیەکان نەبێت. دەست ڕاگەیشتن بە وەها کۆمەڵگایەک هاوپەیمانانی لە جۆری خۆی دەخوازێت نە جەنایەتکارانێکی وەک ڕێبەرانی دەستە ڕاستی ئیسرایل کە کەوتونەتە بەر قین و نەفرەتی خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین، بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگای ئیسرایل و خەڵکی شەریف لە سەرتاسەری دنیادا.