کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دۆزینەوەی منداڵێکی یەک ڕۆز تەمەن لە شاری قوروە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی بێهشتی شاری قوروە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، کچێکی یەک ڕۆژ تەمەنیان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە دۆزیوەتەوە کە لە نێو کارتۆنێکدا فڕێ درابوو و هەتا ئێستا بۆیان ئاشکرا نەکراوە کە دایک و باوکی ئەو منداڵە کێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاژێر ١١ی شەوی پێنجشەممە ١٩ی مانگی ڕەشەممە، لەدوای پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەو شارە تیمەکانی پزیشکی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و کچێکی یەک ڕۆژ تەمەنیان لە نێو کارتۆنێکدا دۆزیوەتەوە و خێرا بۆ بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی بێهشتی ئەو شارە گوازراوەتەوە، دیاردەی فڕێ دانی منداڵ لە شارەکانی کوردستاندا دیاردەیەکی نامۆیە و ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە کە بەهۆی نەبوونی هەلی کار و گوشاری ئابووری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە بڕیار وایە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو ئەو منداڵە بەمەبەستی بەخێو کردنی بۆ بێهزیستی ئەو شارە بگوازرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی دوو گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ سنه‌ و بۆكان

-

سه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مهاباد

-

نادیاری چاره‌نووسی چوار كچی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری دێولان

-

لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك لە زیندانی ئیلام

-

كوژران و برینداربوونی دوو شه‌رڤان له‌ هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-