کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتیەک لە شاری کرماشان

دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتیەک لە شاری کرماشان 2

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیای کۆمەڵە، شەوی سێشەممە ١٢ی مانگی ڕێبەندان، تەرمی هاوڵاتیەک لە نێو سەتڵی زبڵی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان بە ناویجافرئاوادۆزراوەتەوە کە ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بەجەستەیەوە دیار بووە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، لەسەر جەستەی ئەو هاوڵاتیە شوێنی سووتاوی بە ئاشکرا دیار بووە کە پاش ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتە، تیمەکانی پۆلیس گەییشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بوون و دواتر تەرمەکە بۆ پزیشکی یاسایی ئەو شارە گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامە و هۆکاری کوژرانی ئەو هاوڵاتیە لە میدیاکانی ڕژیمەوە بڵاونەکراوەتەوە.