کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیانی سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لەنێوان هەردوو گوندی “غەڕە” و “دوڕاجی” لەسنوری شارۆچكه‌ی “زنانە”ی سەر بە ناوچه‌ی “کفری”، لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵدا، كە گوماندەكرا تەرمی ١٣ پۆلیسی عێراقی تێدا بێت كه‌ سێ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن داعشەوە ڕێفێندرابوون، ١٠ تەرم دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییه‌كان، گۆڕەکە  دەکەوێته ناوچەی “ئەشەک مەیدان” و “ئاو قاتی مەحە” لەنێوان هەردوو گوندی “غەڕە” و “دوڕاجی” سەر بە شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان و تیمه‌كانی پشكنین تێدا كار ده‌كه‌ن و تا ئێستا ١٠ تەرم دۆزراوەتەوە و سەرجەمیان جل و بەرگی مەدەنیان لەبەرە و یەکێکیان  دەستی بە پەت لە پشتەوە بەستراوەتەوە .به‌ وته‌ی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سنوری “زنانە”، گومان دەکرێت، ئەم ڕووفاتانە تەرمی ١٣ پۆلیسی ڕفیندرابوون، كە ساڵی ٢٠١٨  داعش گرتەی ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیانی بڵاوکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستان

-

كوژران و برینداربوونی پێنج كرێكار له‌ ڕووداوێكی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان

-

پۆلۆمپكردنی دووكانی بازاڕیانی مانگرتوو له‌ چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

گه‌مارۆدانی شاری جوانڕۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاووڵاتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی كوردستان

-