به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ مانگی ڕێبه‌ندان، ١٣ په‌ناخواز له سنووری ئێران و توركییه به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گرووپێكی مافی مرۆڤی توركییه له پارێزگای وان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و په‌ناخوازانه هاووڵاتیانی ئه‌فغانستانی و سووریه‌یی بوون و له سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كدا گرفتار بوون. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و په‌ناخوازانه له سنووری ئێرانه‌وه ڕۆیشتوونه توركییه و به‌هۆی سه‌رمای توندی كوێستانه‌كانی چاڵدران، تووشی سه‌رمابردوویی هاتوون. شایانی باسه به‌ر له‌و ڕووداوه‌ش چه‌ندین جار ته‌رمی سه‌رمابردووی په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی له سنووری توركییه دۆزراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئیدله‌ب هه‌زاران سووری به‌ره‌و سنووره‌كانی توركییه ڕۆیشتوون.