به‌له‌مێك كه ته‌رمی ده په‌نابه‌ری تێدا بوو ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئیتالیا له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه دهزرایهوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی “سیسیل”ی ئیتالیا، له نێو ئه‌و به‌له‌مه ده‌یان په‌نابه‌ری دیكه‌ش بوونیان هه‌بووه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا ڕزگار كراون. به پێی زانیارییه‌كان ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ئه‌و به‌له‌مه‌ی له ٣٠ مایلی قه‌راغ ئاوه‌كانی لیبی دووزیوهتهوه و هۆكاری گیان له ده‌ست دانی ئه‌و ده كه‌سه‌ی، قه‌ره‌باڵغ بوونی نێو به‌له‌مه‌كه و خه‌فه بوونیان به هۆی گازگرتوویی له نزیك مۆتۆری ئه‌و به‌له‌مه ڕاگه‌یاندووه. به وته‌ی پزیشكان، ١٨٦ كه‌سی دیكه ڕزگار كراون و زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌فریقان كه منداڵیشیان تێدایه و بچووكترینیان منداڵێكی ١٠ مانگه بووه.