ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، گوڕێكی به كۆمه‌ڵ له نزیك شاری “مه‌زارشه‌ریف” هه‌ڵدرایه‌وه كه ته‌رمی سه‌د كه‌سی مه‌ده‌نی تێدابوو و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕێژه‌ی قۆربانیانی ئه‌و گۆڕه له دوو هه‌زاره‌وه بۆ ١٠ هه‌زار كه‌س به‌راوه‌رد ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون له تایفه‌ی هه‌زاره و شێعه مه‌زهه‌بن كه له‌لایه‌ن گرووپی تالیبانه‌وه كۆمهڵكۆژكراون و له گۆرستانێكی گوندی “قزڵ ئاباد“ی سه‌ر به شاری “مه‌زار شه‌ریف” نێژراون و به‌راوه‌ردیان كردووه كه ٢ بۆ ١٠ هه‌زار ڕوفاتی تیدا بێت.