به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیرله‌ند ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه ڕایانگه‌یاند كه هه‌وڵی شه‌به‌كه‌ی قاچاخی مادده‌ی هۆشبه‌ری كۆماری ئیسلامی، حیزبۆڵڵای لوبنان و تاوانبارانی هوله‌ندی بۆ هاورده‌كردنی دوو هه‌زار كیلۆ كۆكائین له شاری كورك له‌و وڵاته پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌تی هوله‌ند، ده كه‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر و قوناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. له‌م دوایانه‌شدا ڕۆژنامه‌ی تلگرافی به‌ریتانیا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی خه‌به‌ریه‌وه ڕایگه‌یاندبوو كه سپای پاسداران له به‌نده‌ره ئورووپاییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێت.