کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ٥٢ په‌نابه‌ر به‌بێ جل و به‌رگ له‌ سنووره‌كانی یۆنان

دۆزینه‌وه‌ی ٥٢ په‌نابه‌ر به‌بێ جل و به‌رگ له‌ سنووره‌كانی یۆنان

، ڕۆژى شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پۆلیسی یۆنان ٥٢ پەنابەرى لەسەر سنورەکانیان له‌گه‌ڵ تورکیا دۆزیه‌وه‌، کە هیچ پۆشاکێکیان لەبەردا نەبووە و بەشێکیشیان برینداربوون.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەوبارەوە وتی، مامەڵەی تورکیا لەگەڵ کۆچبەران جێگەى شەرمەزارییە و هێشتا ڕوون نەبووەتەوە ئەو کۆچبەرانە بۆچى پۆشاکیان لەبەردا نەبووە. پۆلیسی یۆنان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پاش ئەوەى تیمەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی پاراستنی سنووری یەکێتی ئەوروپا بەهاوبەشى لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکرد، دەرکەوت، ئەو کۆچبەرانە بە بەلەم لە تورکیاوە هاتونەتە خاکى یۆنان.