“محه‌ممه‌د هادی ئه‌حمه‌دی” جێگریی كاروباری سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی ئوستانی هه‌مه‌دان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مین جار زه‌وی ناسانی ئێران توانیویانه دوو مه‌عده‌نی گه‌وره‌ی لیتیۆم له ده‌شتی “قههاوهند” بدۆزنه‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ده‌ست به‌كار كردنی ئه‌و مهعدنه چوار ساڵ ئه‌خایه‌نێت و ڕێژه‌ی لیتیۆمی ئه‌و مهعدنه ٨ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تۆن به‌راوه‌رد كراوه و پانتایی ئه‌و دوو كانگایه پێنج بۆ شه‌ش كیلۆمتری چوار گۆشه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانی كانگای لیتیۆم له جیهان دا زۆر لاوازه و ئه‌و ماده مهعدهنیه سۆكترین و گرانترین ئاسنی نایابی جیهانه و له سه‌نعه‌تی ئهلهڵكترۆنیك و تهراشهسازی دا به‌كار ده‌هێندرێت.