دەسەڵاتدارانی بولغارستان ڕایانگهیاند: تەرمی 18 پەنابەر کە ئەگەری هەیە هەموویان ئەفغانی بن، لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزیوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بولغارستان ڕایانگهیاند: ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ نزیکەی 40 کۆچبەردا کە لەژێر هەندێک داردا خۆیان حەشاردابوو دۆزراوەتەوە. ههروهها وەزیری تەندروستی بولغارستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان وتی: ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین چی ڕوویداوە، بەڵام ئەوەی لە بەڵگەکانەوە ڕوونە ئەوەیە کە ئەو کەسانە چەند ڕۆژێک نانیان نەخواردوو و لە فهزایهكی سارد ماونهتهوه و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.