کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٣ كۆچبه‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی یۆنان

دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگەیاند، تائێستا تەرمی ٢٣ کۆچبەری یەختە نوقومبووەکەی سێشەممەی ڕابردوو دۆزراونەتەوە، کە بە ٧٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتبوو.

به‌وته‌ی نوێنەری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌، سەرلەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی تەرمی پیاوێكی دیکە لە ڕووداوی یەختە نوقومبووەکەی ڕۆژی سێشه‌ممەی ڕابردوودا دۆزراوەتەوە و تائێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەو یەختەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢٣ کۆچبەر. به‌پێی زانیارییه‌كان، یەختەکە شەوی سێشەممەی ڕابردوو لە دەریای ئێژەدا بە ٧٠ کۆچبەرەوە نوقومبووە و ته‌نیا ١٢ کۆچبەر ڕزگارکراون و 12 کۆچبەر لەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیاون و شەشیان ژن و پێنجی دیکەیان منداڵن، کە دوو کچ و سێ کوڕن، بەڵام تائێستا ناسنامەی هیچکام لە قوربانییەکان ڕوون نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-

ئیسرائییل سێ هەزار مه‌نته‌قه‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی ئێران دەستنیشان کرد

-

نیگەرانی جددی سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی داعش

-

دووەم باڵۆنی سیخوڕی چینی بەسەر ئاسمانی ئەمریکا

-

تەقینەوە لە شاری کابول

-

هۆشداری چوار وڵاتی زڵهێزی دونیا به‌ كۆماری ئیسلامی

-