له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی لاوێكی ونبووی خه‌ڵكی ماكۆ له چۆمی “زه‌نگمار”ی ئه‌و شاره دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ناسنامه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كرا.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری ماكۆ، ئه‌و لاوه چوار ڕۆژ له‌وه‌پێش ونبوو و گه‌ڕان به دوای دا به‌رده‌وام بوو تا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه كه هاوكاره‌كانیان پاش ١٠ كاتژمێر هه‌وڵدان توانیان ته‌رمه‌كه‌ی له ژێر تاشه به‌ردێكی به‌ستێنی چۆمی “زه‌نگمار” بدۆزنه‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ونبوون و چوونیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی ئەو لاوە له‌به‌رده‌ستدا نییه.