ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شارۆچکەى بەردەڕەش ڕایگەیاندووە، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان له ناوچه “به‌رده‌ڕه‌ش”ی سه‌ربه شاری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی پۆلیسی موسڵ ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان له‌سه‌ر رێگه‌ی “به‌رده‌ڕه‌ش”ی سه‌ربه شاری موسڵ دۆزیوه‌ته‌وه. لە بەشێکى دیکەى قسەکانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو كچه كه خه‌ڵكی سنووری شارۆچکەى به‌رده‌ڕه‌شه، گولـلـه‌یه‌ك به‌رسه‌ری كه‌وتووه و لە ئێستادا تەرمەکەى ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك کراوە.