ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی كچێكی لاو كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه له ده‌ورووبه‌ری شه‌هریاری تاران دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه بینراوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، پێشتریش له ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ره‌ج و شاری قودسی تاران ته‌رمی دوو كچی لاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دوزرابۆوه كه پێشتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و بێسه‌روشوێن كرابوون، یه‌ك له‌وانه كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ بوو كه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی سێكسی به جه‌سته‌یه‌وه دیار و دایكیشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.