ڕۆژی دووشهممه ٢١ی مانگی خهرمانان، تهرمی شەش کۆچبەری سووری، کە سێیان منداڵن، بە مردوویی لەنێو بەلەمێکدا لە لێواراوهكانی ئیتالیا دۆزرانەوە، کە لە برسێتی و تینوێتیدا گیانیان لەدەستدابوو.
رۆژی دووشەممە، ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تەرمی شەش کۆچبەریان لە بەلەمێکی بچووکدا دۆزیونەتەوە کە سیانیان منداڵن و تەمەنیان یەک ساڵ، دوو ساڵ و 12 ساڵانن، سێ کەسەکەی دیکەش دایكێک و دوو کچەکەی بوون. بهوتهی نوێنەری ئاژانسی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیتاڵیا، کۆچبەرەکان “بەهۆی تینویهتی، برسیهتی و سووتان بە تیشکی خۆرەوە گیانیان لەدەستداوە. لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە بەلەمەکەدا 20 کۆچبەری دیکە هەبوون کە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە بەندەری پۆزاڵۆی ئیتاڵیا.