کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ژن له‌ ورمێ و بۆكان

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو ژن له‌ ورمێ و بۆكان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، ته‌رمی دوو ژن له‌ جاده‌ی ورمێ بۆ نه‌غه‌ده‌ و به‌ندئاوی بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئنیتزامییه‌كانه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌وته‌ی پۆلیسی ورمێ، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ كه‌ خنكێندراوه‌ له‌ پشت فه‌رمانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ جاده‌ی ورمێ بۆ نه‌غه‌ده‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی پۆلیس، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرابێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ له‌ به‌ندئاوی بۆكان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پاش هاتنی هێزه‌كانی ئۆرژانس و پۆلیس، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.