کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانەوەی تەرمی دوو کۆچبەر لە نێو مینی بووسێكدا لە ئۆتریش

دۆزرانەوەی تەرمی دوو کۆچبەر لە نێو مینی بووسێكدا لە ئۆتریش 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە ئۆتریش تەرمی دوو کۆچبەر لەنێو مینی بووسێكدا دۆزرایەوە، به‌ وته‌ی بەرپرسانی پۆلیسی ئۆتریش: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ 28 کۆچبەری تێدابووە و زۆربەیان کۆچبەرانی کورد و خه‌ڵكی سووریه‌ن.

 به‌ پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئۆتریش، پۆلیس لە نزیک گوندی “شیگندۆرف” بە دووری 50 کیلۆمەتر لە باشووری “ڤییەن، مینی بووسێكیان وەستاندووە، کە 28 کۆچبەری تێدابووە و دووكه‌س لە کۆچبەرەکان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە گیانیان لەدەستداوە. ئەم رووداوە سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر خستە سەر سەدان هەزار کۆچبەر، کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە بەهۆی ناهەمواری دۆخی وڵاتەکانیان بە لێشاو به‌ره‌و ئەوروپا کۆچ دەکه‌ن. شایانس باسه‌ كه‌ لە ساڵی 2015ی زاینی دا پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ 71 کۆچبەریان بە خنکاوی لە نێو بارهەڵگرێکدا دۆزییەوە، کە لەسەر شەقامێک بەجێیان هێشتبوو.