به پێی ڕاپۆرتهكان، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لەنێو یەکێک لە بیرەکانی قەزای تەلەعفەردا دۆزاوهتەوە، جیا لەو روفاتانەی لەنێو ئەو بیرەدان، تەرمی نزیکەی ٣٠ كهسی ئێزدیی تێدایە و بە گوتەی شایەت حاڵەکانیش سەرجەمیان لاو بوون.
لە باکووری قەزای تەلەعفەر لەنێو یەکێک لە بیرەکانی ئەو قەزایەدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە. بە گوتەی قایمقامی قەزای تەلەعفەر، نزیکەی هەزار کەس لەسەردەمی داعشدا خراونەتە نێو ئەو بیرەوە، تەنانەت بە زیندووێتی و بە دەستی بەستراوەوە خەڵکیان فڕێداوەتە نێو ئەو بیرە. بە گوتەی رزگاربوویەکی دەستی داعش لە تەلەعفەر، لەنێو ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ کوردی ئێزدی هەن کە لەلایەن داعشەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مۆبایل و چەند تۆمەتێکی دیکە خراونەتە نێو ئەو بیرەوە.