له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، تەرمى ٢٨ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزراونەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بهلهمهكهیان ژێرئاوکەوتبێت، هاوکات سێ کەسی دیكهش ڕزگارکراون.
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆى تێکچوونى تەرمەکانەوە پێشبینى ئەوە دەکرێت چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بهلهمی ئەو کۆچبەرانە ژێرئاو کەوتبێت. چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە کەناراوەکانى ڕۆژئاوای لیبیا کەشتیەکى کۆچبەران ژێر ئاوکەوت و لەماوەى یەک هەفتەشدا ١٦٠ کۆچبەر لەو سنورەدا گیانیان لەدەستداوە. جێگەى ئاماژەیە، بەپێى ڕاپۆرتی ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە کەناراوەکانى لیبیادا هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە هەمانکاتدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کۆچبەر ڕزگارکراون.