کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی چالاكی ژینگه‌پارێز له‌ جاده‌ی بۆكان ـــ مهاباد

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی چالاكی ژینگه‌پارێز

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی چالاكی ژینگه‌پارێز

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەرمی چالاكێكی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەهاباد کە ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك بوو هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو، لە جادەی “بۆکان ـــ مهاباد دۆزرایەوە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی بەفرانبار، تەرمی “خەدیجە خەدیر” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە جادەی بۆکان- مەهاباد دۆزرایەوە. شایانی باسه‌، پۆلیس مەهاباد لە ڕێگەی بەدواداچوونی فیلمی کامێرای چاودێریەوە، توانیویەتی سەرەداوێک لەو ژنە بدۆزێتەوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “خەدیجە خه‌دیر” ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە کاتی چوونەدەر لە ماڵ سواری ئۆتۆمبێلی یەکێک لە دراوسێکانی خۆی بووە و دواتر هەر لە لایەن ئەو کەسەوە دوای دزینی تەڵا و پارەکانی کوژراوە و لە جادەی بۆکان ـــ مهاباد تەرمەکی ناشتووە. ڕاپۆرته‌كان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسە دانی بە کوژرانی خەدیجەدا ناوە.