کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك پاش پێنج ڕۆژ له‌ له‌یلاخ

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تەرمی لاوێکی خنکاو لە بەنداوی سەنگ‌سیا لە ناوچەی لەیلاخ ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ١٩ی خەرمانان پاش ٥ ڕۆژ گەڕان به‌دوای تەرمی ئەو لاوە دۆزرایەوە.

“سەعید تەهماسبی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ئالیاوای دێهگولان رۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان لە بەنداوی سەنگ‌سیا به‌هۆی شاره‌زانه‌بوون له‌ مەلەکردن ده‌خنكێت و ته‌رمه‌كه‌ی پاش ٥ ڕۆژ ده‌بیندرێته‌وه‌. شایانی باسه‌، ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژیش، هاووڵاتییه‌كی دیکە بەناوی “شه‌هرام زەندی” دانیشتووی شاری دێهگولان کە بۆ سەیران سەردانی بەنداوی سەنگ‌سیای کرد بوو، لە رووداوێکی هاوشێوە‌دا گیانی لە دەست‌ دابوو.