ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تەرمی لاوێکی خنکاو لە بەنداوی سەنگسیا لە ناوچەی لەیلاخ ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ١٩ی خەرمانان پاش ٥ ڕۆژ گەڕان به‌دوای تەرمی ئەو لاوە دۆزرایەوە.
“سەعید تەهماسبی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ئالیاوای دێهگولان رۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان لە بەنداوی سەنگسیا به‌هۆی شاره‌زانه‌بوون له مەلەکردن ده‌خنكێت و ته‌رمه‌كه‌ی پاش ٥ ڕۆژ ده‌بیندرێته‌وه. شایانی باسه، ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژیش، هاووڵاتییه‌كی دیکە بەناوی “شه‌هرام زەندی” دانیشتووی شاری دێهگولان کە بۆ سەیران سەردانی بەنداوی سەنگسیای کرد بوو، لە رووداوێکی هاوشێوەدا گیانی لە دەست دابوو.