به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاناتۆلی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، گۆرێكی به كۆمه‌ڵ كه قۆربانیان مه‌ده‌نی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش بوون، له ده‌ورووبه‌ری شاری مووسڵ دۆزرایه‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق، ژماره‌ی قۆربانیان زۆره و هێشتا هه‌ژمار نه‌كراون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و تیمه‌كانی پزیشكی و مێژووناسی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانن. به پێی ئه‌و نیشانانه‌ی به ده‌ست هاتوون، قۆربانیان كه‌سی مه‌ده‌نین و گۆمان ده‌كرێت خه‌ڵكی شه‌نگال یان به‌دیلگیراوانی خه‌ڵكی مووسڵ بن.