کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نه‌وه‌ڕه‌‌”ی شاری سنه‌ له‌ گوندی “دادانه‌”

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی نه‌وه‌ڕه‌‌ی شاری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نەوەڕە”ی سەر بە شاری سنە به‌ ناوی “ئیدریس ڕه‌فێعی” بە هەڵواسراوی لە گوندی “دادانە” دۆزرایەوە.

“ئیدریس رەفیعی” تەمەن 30 ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک پاش دوو مانگ نەگەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ تەرمەکەی بە هەڵواسراوی لە خانەباخێک لە گوندی دادانەی سەر بە شاری سنە دۆزرایەوە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زانیاریەک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌. پێویستە بوترێت كه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری و ئاستەنگییەکانی ژیان گۆشاری بەرینی خستووەتە سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌و وڵاته‌ تا ئاستێكی مەترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.