بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نی منداڵانی برینداری شاری مێهران كه ڵه ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌و شاره‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندار بوون بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئێران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند به‌رپرسێكی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی ڕێكلام بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده سه‌ردانی ئه‌و چوار منداڵه برینداره‌ی شاری مێهرانی ئیلامیان كرد و له‌و دیمه‌نانه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و چوار منداڵه سه‌ره‌ڕای برینداربوونێكی زۆر و ناله‌باری باری ته‌ندرووستیان، له جیاتی مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و چاودێری چڕی پزیشكی، له خێمه‌كه‌ی خۆیان به‌و دۆخه ته‌ندرووستیه‌وه ماونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم گرتوووه و ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و منداڵانه به‌هۆی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی شه‌ڕی ٣٢ ساڵ له‌مه‌وپێشی ئێوه و عێراق بریندار بوونه كه‌چی ئێستا له‌جیاتی چاودێری وردی پزشكی و وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت، به برینداری له نێو خێمه‌یه‌كدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.