به‌هۆی گه‌مارۆدانی كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه، دۆخی بێهداشتی و ده‌رمانی ئه‌و ناوچه‌یه له ئاستی قه‌یرانێكی مرۆیی دایه و ٥٠ هه‌زار ژنی دووگیان له مه‌ترسی مردن دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی سندووقی كۆمه‌ڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له ٥٠ هه‌زار ژنی دووگیان له كه‌رتی غه‌زه مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان له‌سه‌ره و پێنج هه‌زار كۆرپه‌ڵه له دۆخێكی زۆر خراپی خۆراك و بێهداشتی دان. شایانی باسه كه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل چووه نێو ده‌هه‌مین ڕۆژی خۆی و تا به ئێستا نزیك به چوار هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٠ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون كه هه‌زار كه‌سیان منداڵن و چه‌ند هه‌زار كه‌سیش ته‌رمه‌كانیان له ژێر داروپه‌ردوودا ماوته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه مووشه‌كبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل لایه‌ن حیزبۆڵڵای لوبنان و حه‌ماسه‌وه به‌رده‌وام بوو و فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و دوو گرووپه‌یان به‌چڕی بۆردوومان كرد.