“موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین وێڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” ڕۆژی ڕابردوو و پاش خوێنبه‌ربوونی ڕیخۆڵه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگه‌ی زیندان كراوه. ناوبراو به تازه‌یی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕاگوێزرابوو، به‌ڵام دادستانی تاران له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌واوی پڕۆسه‌ی ده‌رمانی ئه‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی كردووه و ناوبراویان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. شایانی باسه كه پێشتریش پزیشكی داد له‌سه‌ر دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداری دابووه به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم و ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی دژه مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ئه‌نقه‌ست گیانی موته‌لیبیان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.