کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی “محه‌ممه‌د خودكام” له‌ زیندانی بۆكان

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی محه‌ممه‌د خودكام له‌ زیندانی بۆكان 4

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “محه‌ممه‌د خودكام” به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌زیندانی بۆكان، ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

“محه‌ممه‌د خودكام” ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌ز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ ١٧ ساڵ زیندان و ١٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانه‌وه‌ دژبه‌ حوكمی قورسی دادگا، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و تابه‌ ئه‌مڕۆ سێ جار له‌ هۆش خۆی چووه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان، به‌سته‌یێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ كۆڵانێك دا ده‌دۆزنه‌وه‌ و له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌سته‌یه‌، “محه‌ممه‌د خودكام” ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌ند ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر سزای قورسی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌.