کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

دۆخی ناله‌باری بێهداشت و ده‌رمان له‌ ئێران

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت به‌ بڕینی ئه‌رزی هاورده‌ی ئه‌نسۆلین گیانی ملیۆنان تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان به‌دوای ئه‌نسۆلین دا سه‌رگه‌ردانن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌نسۆلین دا ماونه‌ته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچارن به‌ نرخێكی زۆرتر له‌ بازاڕی ئازاد دا بیكڕن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خراپی ددانی شارومه‌ندانی ئێرانی هۆشداری دایه‌ ده‌وڵه‌ت و ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ چاكسازی ددان، ناچارن ددانه‌كانیان بكێشن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌می گه‌وارش به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-