کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی مەترسیداری تەندروستی تووماج ساڵحی لە زیندان

دۆخی مەترسیداری تەندروستی تووماج ساڵحی لە زیندان 4

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی 1403، ئه‌کاونتی تۆماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی ناوبراو مەترسیدارە و پێویستی خێرای بە چاودێری پزیشکی هەیە.

نزیکەی دوو ساڵ بەسەر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتیژانه‌ی تووماج ساڵحی کە بووە هۆی شکانی قاچ و ئەنگوستی دەستی و خەسار گەیشتن بە چاوی، تێدەپه‌ڕێت. بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیشکی لە کاتی گونجاودا لاقی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بە ناتەواوی گیرساوەتەوە و زیانی گه‌وره‌ی پێ گه‌یشتووه‌. هه‌ر چه‌ند پزیشكان داوای نه‌شته‌رگه‌ری خێرایان بۆ تووماج كردبوو به‌ڵام دادستانی ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ ده‌رمانی پێویست دژایه‌تی كردووه‌.