“جه‌مشید ئومیدی” سه‌رۆكی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفای كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای مه‌ركه‌زی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ باسی له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای ١٩٠ كرێكاری شاغڵ له شه‌ش كارگه‌ی سه‌نعه‌تی كرد.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زۆرترین ڕیژه‌ی كرێكارانی ناڕازی له شاری زه‌ره‌ندیه هه‌ڵكه‌وتووه و ٦٠ كرێكار چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه، له شارستانی ساوه ٤٣ كرێكار و له شاری خۆمه‌ین ٤٠ كرێكار چاوه‌ڕێی پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.