به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، له زۆربه‌ی شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان ئارد ده‌ست ناكه‌وێت و به‌نزینیش له به‌نزینخانه‌كان نییه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌وتی سپیان بۆ سه‌رمای زستان دابین نه‌كردووه و خه‌ڵك له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه به‌هۆی كه‌می ئارده‌وه خه‌ڵك زیاتر له ٣ كاتژمێر له ڕیزی نانه‌واخانه‌كاندا ده‌وه‌ستن و ڕیزی به‌نزین له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان بۆ چوار كیلۆمتر درێژ بووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵدا شاره‌داری و فه‌رماندارییه‌كان نه‌وتی سپیان بۆ خه‌ڵك دابین نه‌كردووه و خه‌ڵك له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین، ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری شاره‌ی خاش له مه‌جلیسی ڕژیم، ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵك هۆشداری به ده‌وڵه‌ت دا.