به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، ژنێك و سێ منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زڕباوكیانه‌وه له‌ماڵ ده‌ركراون و ئێستا له سه‌ر شه‌قامه‌كانی مه‌ریوان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی مه‌ریوانی، كه‌لووپه‌لی ئه‌و بنه‌ماڵه له لایه‌ن زڕباوكه‌كه‌وه ڕژاوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی چوارڕێیانی “بایه‌وه” و ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی ژیانیان له سه‌ر شه‌قام به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌و هاووڵاتییه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا داوای له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی مه‌ریوان كرد بچن به هانای ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه و یارمه‌تییان بده‌ن.