کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی پیشه‌یی كرێكارانی پڕۆژه‌یی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران

دۆخی خراپی پیشه‌یی كرێكارانی پڕۆژه‌یی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كرێكارانی پرڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی ئێران له‌ گه‌رمای سه‌ختی ئه‌و وه‌رزه‌ دا له‌دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار له‌ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران خۆ ده‌بوێرێت و كرێكاران له‌كاتی پشوودان دا له‌سه‌ر عه‌رزی سالۆنێك به‌بێ هیچ جۆره‌ ئیمكاناتێك پشوو ده‌ده‌ن و زۆر جار به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌ كرێكارانی ماندوو له‌ هۆش خۆیان ده‌چن. كرێكارانی پڕۆژه‌یی ده‌ڵێن، ڕۆژانه ١٠ بۆ ١٢ ساعه‌ت له‌ گه‌رمای ٥٠ پله‌یی دا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نه‌ حه‌قدسته‌كانیان له‌ كاتی خۆی دا ئه‌دا و نه‌ ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین ئه‌كات.