به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خاوه‌ن ماڵه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهری شارستانی داڵاهوو له ئاست ته‌واونه‌بوونی پڕۆژه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر كاتی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی خانووه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهری “كرندی غه‌رب” له شارستانی داڵاهوو، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، هێشتا ماڵه‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه و له بیلاته‌كلیفی ماونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی یه‌كێك له خاوه‌ن ماڵه‌كان، هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك داوای پاره‌مان لێده‌كه‌ن له حاڵێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ته‌واوكردنی خانووه‌كان دیاریكرابوو، پێشتر په‌رداخت كراوه و خه‌ڵكیش چیتر توانای ماڵیان نییه.