به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ، منداڵان ده‌كه‌ونه به‌ر توندووتیژی به‌ساڵاچووان و زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون ته‌حه‌موولی ده‌نگ و هه‌رای منداڵانیان نییه و ئازاریان ده‌ده‌ن.
كۆتاییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٠ له به‌خشنامه‌یێك دا بڕیار درا كه‌رامه‌تی به‌ندكراوان له‌به‌رچاو بگیریێت و ئاستی چاودێری سه‌ر گرتووخانه‌كان زیاد بكرێت. سه‌باره‌ت به ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له زینداندان، به‌رپرسانی زیندان ئه‌ركدار كرابوون كه خۆراك، بێهداشت و ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌روه‌رده بۆ دایكان و منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ له ساڵی ٨٧ی هه‌تاویه‌وه باغچه‌ی ساوایانی بۆ ساز كراوه و ساڵی ٩٨ شوێنه‌كه‌ی گۆڕدرا به‌ڵام ته‌نیا پاره‌یێك له‌و پڕۆژه‌یه‌دا سه‌رف كراوه و هیچ بایه‌خێك به به‌ندكراوانی ژن و منداڵه‌كانیان نه‌دراوه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی زیندان ئیدعا ده‌كه‌ن كه به‌خشنامه‌كه به‌پێ ڕه‌واڵ جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام به‌ندكراوانی پێشووی ئه‌و زیندانه ده‌ڵێن هیچ ئیمكاناتێك بۆ منداڵان دابین نه‌كراوه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.