له ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا ٣١ی خاكه‌لێوه، به لانیكه‌م ١٨ هاووڵاتی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له سێڵاوی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
نه‌بوونی ژێرخانی ئاوخێزداری و بایه‌خ نه‌دان به هۆشداره‌كانی ڕێكخراوی كه‌شناسی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و پارێزگایه، بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاووڵاتی و زیانێكی زۆر به شارومه‌ندان گه‌یشتووه. ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ری ده‌خه‌ن كه دۆخی لافاولێدراوان زۆر خراپه و كۆماری ئیسلامی له جیاتی گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه، ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوتی به‌رینی ژنان و كچان، به‌ڵام هه‌زاران كه‌س له گه‌مارۆی ئاودان و پێویستیان به یارمه‌تی مه‌رۆیی هه‌یه.