کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌” به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو له ‌زیندانی ورمێ

دۆخی خراپی كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌ به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو له ‌زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، دۆخی ته‌ندرووستی “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده‌” به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو له‌ زیندانی ورمێ ناجێگیره‌ و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

“نازدار ڕوودساز”، دایکی “کەیوان ڕەشوزادە”، کە پێنجەمین ساڵی به‌ندكرانی لە زیندانی ورمێ دا تێپه‌ڕ ده‌كات، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی: من دایکی “کەیوان ڕەشوزادە”م كه‌ بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان سزا دراوە، ٥ ساڵی حوکمەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام کەس گرنگی بە بارودۆخی نادات، دەچمە لای دادوەر هیچ گرینگی پێ نادات، دەچمە ئیدارەی ئیتلاعات دەڵێن ئێمە هیچ زانیارییەکمان نییە و دەستێوەردان لەم بابەتەدا ناکەین، سەرۆکی زیندان و دادوەر ئاگاداری دۆخی ئەون. بەرپرسانی زیندان لێیان داوە، پاسەوانانی زیندان هاتوون، دەست و قاچیان بەستووە و لێیان داوە، مل و سەر و دەستیان شکاندووە. لەو كاتەوە ئاو و خواردنی نەخواردووە، باوکی کەیوان نەخۆشە، دایکی ئەم منداڵەش نەخۆشە، بێ سەرپەرشت ماینه‌ته‌وه‌، ئێمە بێتاوانین، کەس بە دەردی ئێمە نازانێت، نازانین چی بكەین.”