کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی كرێكارانی ڕزگاركراوی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم

دۆخی خراپی كرێكارانی ڕزگاركراوی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و بایه‌خ نه‌دانی

له‌ گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ چله‌ی ماته‌مینی ٥٣ كرێكاری گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كرێكارانی ڕزگاركراوی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ و ناچاركردنیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ركار له‌ دۆخێكی نا ئه‌من ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو قاڵیباف، سه‌رۆكی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی سه‌ردانی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی كردبوو. خێزانی كرێكارانی قوربانی له‌ به‌رده‌م قاڵیباف دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كرێكارانی ڕزگاركراو ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: وێڕای هۆشداری پزیشكان، به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئیمكاناتی خۆپاراستن و ڕیفاهی دابین بكه‌ن، كرێكارانیان ناچار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار كردووه‌. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی خانوو به‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو و هه‌روه‌ها دیاریكردنی حه‌قده‌ستی گونجاو و پاره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ئه‌و زیانه‌ گیانیه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.