به‌یانی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌ز، كادرێكی ده‌رمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كرماشان به ناوی “فه‌رشاد دره‌خش” به‌هۆی گوشاری كاری كێشه‌ی پیشه‌یی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فه‌رشاد دره‌خش ماوه‌یه‌ك بوو كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌شی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كرماشانه‌وه خرابووه ژێر گوشار و به‌هۆی شیفتی به‌رده‌وامی ٢٤ ساعه‌ت زۆر ماندوو بوو. به‌و بۆنه‌وه به‌یانی هه‌ینی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. ناوبراو له په‌یامێكی نووسراوه دا داوای له دایكی كردووه كه كچه‌كه‌ی بپارێزێت و گه‌وره‌ی بكا