به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، قوتابیانی گوندی “ساری قایا” به‌هۆی نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه، ناچارن مه‌ودایێكی دوور ببڕن تا ده‌گه‌ن به قوتابخانه‌كه‌یان كه له گوندێكی دیكه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، قوتابیانی گوندی ساری قایا به سه‌رمای زستان و له جاده‌یه‌كی قوڕاویدا ناچارن مه‌ودایێكی دوور ببڕن تا ده‌گه‌ن به قوتابخانه، زۆر جار له‌و ڕێگایه‌دا تووشی كێشه ده‌بن و گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. هه‌ندێك جاریش ناچارن له‌و ئۆتومبێلانه‌ی كه له جاده‌كه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه‌ڵك وه‌ربگرن و له دۆخێكی خراپ و نائه‌من دا خۆیان بگه‌یننه قوتابخانه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نه‌یتوانیوه قوتابخانه‌یێك بۆ منداڵانی ئه‌و گونده دابین بكات یان به‌لانیكه‌م سرویسێكی هاتووچۆیان بۆ دابین بكات.