کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی جەستەیی سۆران ڕەحیمی لە زیندانی نەغەدە

دۆخی خراپی جەستەیی سۆران ڕەحیمی لە زیندانی نەغەدە 1

“سۆران ڕەحیمی”، هاووڵاتی گه‌نجی خەڵکی سەقز، کە لە ساڵی ڕابردووەوە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لە زیندانی نەغەدە به‌ندكراوه‌، بە هۆی هەبوونی وەرەم له‌ سه‌ری دا باری جەستەییی ناجێگیرە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەلی تالبی” داواكاری گشتی و “قادر بەیرامی” لە لقی جێبەجێکردنی سزاكانی دادگای نەغەدە، ڕێگریان لە پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بەو زیندانییە سیاسییە كردووە. “سۆران ڕەحیمی” بۆ جاری دووەمە كە ڕووبەڕووی سزای نادادپەروەرانەی زیندان بووەتەوە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا و پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ئازادی دا، دووبارە زیندانی کرایەوە. جێگای ئاماژەیە كه “حەیدەر ڕەحیمی” باوکی سۆران، پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم کوژراوه‌.