کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی په‌رهام په‌روه‌ری له‌ زیندانی ئێرانشار

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی په‌رهام په‌روه‌ری له‌ زیندانی ئێرانشار 3

دایكی په‌رهام په‌روه‌ری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: كوڕه‌كه‌ی له‌ زیندانی ئێرانشار دا له‌ باروودۆخێكی خراپ و مه‌ترسیدار دایه‌ و باری ده‌روونی تێك چووه‌.

سروه‌ سووزه‌نی دایكی په‌رهام له‌ درێژه‌دا وتی: كوڕه‌كه‌ی به‌ندكراوی سیاسیه‌ به‌ڵام له‌ به‌ندی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایان گرتووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند به‌ندكراوی دیكه‌ كۆتاویانه‌ته‌ سه‌ر په‌رهام و ناوبراویان بریندار كردووه‌. سروه‌ سووزه‌نی وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌ی، داوای له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد گوشار بۆ ده‌زگای قه‌زایی بێنن تاكوو په‌رهام بۆ زیندانی سه‌قز یان تاران بگوازنه‌وه‌. په‌رهام په‌روه‌ری، براوه‌ی میداڵیای مه‌له‌وانی و خوێندكاری زانكۆی تاران له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌رجه‌م به‌ ١٥ ساڵ زیندان كه‌ ده‌ ساڵی دوورخرانه‌وه‌ له‌ زێدی خۆیه‌ مه‌حكوومه‌ كراوه‌.